کەبودوەند ئازاد کرا

Kurdane.com

مەحەمەد سدیق کەبودوەند دوای دە ساڵ مانەوە لە زیندان، ئازاد کرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دوای مانەوەی دە ساڵ لە زیندان و تەواوکردنی ماوەی سزادانەکەی، لە زیندانی ئەوین ئازاد کرا و لە لایەن ئەندامانی بنەماڵەکەی پێشوازی لێ کرا.

 

 

محەمەد سەدیق کەبودوەند ساڵی ٢٠٠٧ دستگیرکرا، دادگای شۆڕشی ئێران کە بودوەندی بە تۆمەتی 'کارکردن دژی ئاسایشی نەتەوەیی' بە ١٠ ساڵ زیندان و هەروەها بە تۆمەتی 'بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران' بە ساڵێک زیندان سزادابوو، بەڵام بەپێی ماددەی ١٣٤ی سزای ئێران ١٠ ساڵ لە سزاکەی جێبەجێ کرا.

 

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەگوێرەی ساڵنامەی فەرمی زیندانەکانی ڕژێمی ئێڕان، کەبودوەند دەبوو ڕۆژی سێشەممەی رابردوو پاش تێپەڕکردنی ١٠ ساڵ زیندان ئازادبکرێت، بەڵام ئەمە ڕووینەدا و بەڕێوەبەرانی زیندانی ئەوین ڕایانگەیاند، کە ڕۆژی هەینی پاش ئەنجامدانی کاروباری دانانی بارمتە و جێبەجێکردنی چاودێری بۆسەر کەبودوەند ئازادی دەکەن.

 

زیندانیکردنی سەرۆکی ڕێکخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی کوردستان لە کاتێکدا ئەنجامدرا، کە کۆمیتەی لێکۆڵینەوە لەبارەی دەستگیرییە نایاساییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین جار ڕاگەیەندراوی بڵاوکردەوە و بانگەوازی دەزگای دادوەری ڕژێمی ئێرانی کرد کە ناوبراو هەرچی خێراتر ئازاد بکرێت، چونکە زیندانیکردنەکەی بە نایاسایی ئەنجامدراوە.

 

کەبودوەند لە ماوەی ئەو ١٠ ساڵەی لە زینداندا تێپەڕی کرد چەندین جار مانی لە خواردن گرت، کە جارێکیان ماوەی ٥٩ ڕۆژ و جارێکی دیکە ماوەی ٣٤ ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردندا  بەردەوام بوو.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون