دوو وەرزشوانی کورد لە وڵاتی گورجستان میداڵی زێر و زیویان بە دەست هێنا

Kurdane.com

لە درێژەی سەرکەوتنەکانی لاوانی وەرزشوانی کورد لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکان، دوو وەرزشوانی لاوی کورد میداڵی زێر و زیویان بە دەست ‌هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە کێبڕکێی جامی نێودەوڵەتی وڵاتی گورجستان دوو وەرزشوانی لاوی خەڵکی شاری بانە توانییان بە سەر ڕکەبەرەکانیاندا سەرکەون و ببنە خاوەنی میداڵی یەکەم و دووهەم.

شوناسی ئەو دوو وەرزشوانە لاوە کوردە بە" نیاز عەزیزی" و " ئاسۆ عەتاپوور" ڕاگەیەندراوە.

ئەوە دوو وەرزشوانە کوردە، لە بەشی تاکە کەسی کاتا لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی وڵاتی گورجستان توانیان مداڵی زێر و زیو بە دەست بێنن.

نیاز عەزیزی میداڵێ زێڕ و ئاسۆ عەتا پوور میداڵی زیوی لەو کێبڕکێیە بە دەست هێنا.

سەرەڕای نەبوون و کەمی ئیمکاناتی وەرزشی لە ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لاوانی کورد بەردەوام لە بواری وەرزشدا لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنن و تەنانەت لە ئاستی جیهانیشدا بەشداریی و سەرکەوتنی بەرچاویان هەیە.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون