داعش لە میحوەری خورماتوو هێرشی كردە سەر پێشمەرگە

Kurdane.com

فەرماندەی میحوەری خورماتووی ھێزەكانی پێشمەرگە رایگەیاند، درەنگانێكی ئەمشەو چەكدارانی داعش لە گوندی زەرگە هێرشیان كردووەتە سەر هێزی پێشمەرگەو تا ئێستا شەڕ بەردەوامە.

هێرشەكە كاتژمێر 11:00ی شەوی سێشەممە بووەو تاوەكو ئێستا هێرشەكەی بەردەوامی هەیە.
عەبدوڵا بۆر فەرماندەی میحوەری خورماتووی ھێزەكانی پێشمەرگە بەخەندان-ی رایگەیاند، چەکدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر گوندی زەرگە لەخورماتوو تائێستاش شەڕو پێكدادان بەردەوامەو هیچ زیانێك بەر پێشمەرگە نەكەوتووە.

عەبدوڵا بۆر ئاماژەی بەوەشكرد،  شەڕەكە سەرەتا لە عبود كە دەكەوێتە پشتی بەرڤری و فریاكەوتن و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

لەمانگی‌ شەشی‌ 2014 ەوە هێزی‌ پێشمەرگە بەدرێژایی زیاتر لە هەزار كیلۆمەتر لەشەڕدایە دژ بە داعش و لەو كاتەوە بەسەدان هێرشی‌ ئەو رێكخراوەی‌ تێكشكاندووە.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون