ئێران، یەکەمین ئامانجی سەربازیی ئەمەریکایه

Kurdane.com

جەک سولیوان راوێژکاری باڵای ھیلاری کلینتۆن رایگەیاند کە ئێران، یەکەمین ئامانجی سەربازیی ئەمەریکا و پێشبینی کرد کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ھێرشی بکاتە سەر.

ئاژانسی ھەواڵی فیرفاکس بڵاوی کردەوە کە جەک سولیوان گەورە راوێژکاری ھیلاری کلینتۆن، لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی Lowy لە ئوسترالیا رایگەیاندووە " لە کاتێکدا ھەموو چاوەکان لەسەر کۆریای باکوورن، بەڵام پێشبینی ئەوە دەکرێت کە ئێران یەکەمین ئامانجی سەربازیی ئەمەریکا بێت.
سولیوان راشیگەیاندووە " دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە بەرنامەیدایە بڕیارێک لەبارەی لێدانی گورزێکی سەربازی لە دژی ئێران بدات، ئەمەش سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدات و لە بەرژەوەندیی ئەمەریکاشدا نییە.
بەر لەوەش مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بە کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەی بی سی نیوزی راگەیاندبوو " وا باشترە ئێران لەوە تێبگات کە سەرۆکی نوێ گاڵتە نازانێ و پێویست بە تاقیکردنەوەی ناکرێت.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون