ئه‌مه‌ریكا سیسته‌می‌ موشه‌كی دوورهاوێژ ده‌گوازێته‌وه‌ ناو خاكی سوریا

Kurdane.com

سێ به‌رپرسی سه‌ربازی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ سی ئێن ئێن ئاشكرایان كردووه‌، سوپای وڵاته‌كه‌یان سیسته‌می موشه‌كی پێشكه‌وتووی‌ جۆری HIMARS "هیمارس" له‌ ئوردنه‌وه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ سوریا.

ئه‌و به‌رپرسانه‌ كه‌ نه‌یانویستووه‌ ناویان ئاشكرابكرێت، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، سوپای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووكانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و سیسته‌مه‌ مووشه‌كیه‌ له‌نزیك بنكه‌یه‌كی ڕاهێنان جێگیرده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی واشنتن به‌ڕێوه‌ده‌برێت له‌ناوچه‌ی تنف.

 

سیسته‌می HIMARS "هیمارس" توانای هه‌یه‌ مووشه‌ك بۆمه‌ودای 300كیلۆمه‌تر بهاوێژێت و ڕۆڵیان ده‌بێت بۆ هه‌وڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكی له‌و ناوچه‌یه‌ دوای هێرشی ئاسمانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌دژی هێزه‌كانی نزیك رژێمی سوریا له‌و ناوچه‌یه‌.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ باسیان له‌وه‌كردووه‌، یه‌كه‌م جاره‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ راسته‌وخۆ ده‌چێته‌ ناو خاكی سوریا به‌ڵام یه‌كه‌م جار نیه‌ كه‌ له‌ سوریا به‌كارهێنراوه‌و پێشتر واشنتن له‌ باكوری سوریا بۆپشتیوانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ شه‌ڕی دژی داعش به‌كاریهێناوه‌ توپخانه‌كانی له‌ جۆری M777 بۆپشتیوانی شه‌ڕڤانان به‌كارهێناوه‌.

پێشتر به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی رایانگه‌یاندبوو كه‌ هێزه‌كانی نزیك له‌سوریا و ئێران هه‌وڵده‌ده‌ن بوونی خۆیان له‌ ناوچه‌ی تنف به‌هێزتربكه‌ن بۆ دروستكردنی"پشتێنی ستراتیژی" كه‌ ئێران له‌ڕێگه‌ی زه‌مینییه‌وه‌ به‌ده‌ریای سپیه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون