عەرەبستانی سعوودی حوکمی ئێعدامی ١٥ سیخوڕێ ڕێژیمی ئێرانی دەرکرد

Kurdane.com

کوردستان میدیا: دادگای سعوودیە حوکمی ئێعدامی ١٥ ئێرانی کە بە تاوانی سیخوڕی لەو وڵاتە دەستبەسەر کراون دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان دادگای کەیفەریی سعوودیه لە ڕیاز لە بڕیارێکدا حوکمی سەرەتایی ئێعدامی ١٥ هاووڵاتیی ئێرانی کە لە تیمێکی سیخوڕی بۆ ڕێژیمی ئێران چالاکیان کردووە، دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕی "العربیه" بڵاوی کردووەتەوە ئەو تیمە ٣٢ کەس بوونە کە ١٥ کەسیان بە تاوانی سیخوڕی بۆ ڕێژیمی ئێران بە حوکمی ئێعدام، ١٥ کەسیان بە زیندانی درێژ ماوە و ٢ کەسیان بێ تاوان حوکم دراون.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە زۆربەی ئەو کەسانە لە بەشی نیزامی و دیپلۆماسیدا کاریان کردووە.

هەروەها ئەو کەسانە بەڵگە و زانیاریی گرینگیان لە بواری نیزامی بە ڕێژیمی ئێران داوە کە ئەمنییەتی نەتەوەیی و هێزە چەکدارەکانی سعوددی خستووەتە مەترسیەوە.

بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی بەردەوام باس لە دەستبەسەرکرانی تاقم و گرووپی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە وڵاتانی خۆیان دەکەن.

دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران بەردەوام ناکۆکی و نیگەرانیی وڵاتانی ناوچەکەی لێ‏کەوتووەتەوە و بەردەوام هۆشداریان بەو ڕێژیمەو داوە کە دەستێوەردان لەکاروباری ئەو وڵاتانەدا نەکات.

سەرەڕای ئەو هۆشداریانە خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە: ئێمە بەردەوام پشتیوانی لە خەڵکی ئەو وڵاتانە دەکەین و ئەوەش ناڕەزایەتیی توندی بەرپرسانی ئەو وڵاتەی لێ‏کەوتووەتەوە.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون