ئەگەری ڕوودانی شەڕێکی گەورە لە کەنداو بەهێزە

Kurdane.com

ئامریکا وئیسرائیل تابوتی مەرگیان بۆ ڕووسیه و ئێران ئامادە كردووە، ئێران دەبێتە دوا بزماری ئەم تابوتە.

کێسینجێر دیپلۆماتکاری بەناوبانگی ئامریکایی باسی لە دەسپێکی شەڕی جیهانیی سێهەم کردووە کە بە هێرش بۆ سەر ڕێژیمی ئێران دەست پێ دەکات.

هێنری ئالفرێد کێسینجێر دیپلۆماتی ئامریکایی و وەزیری پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا باسی لە دۆخێکی مەترسیدار بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی ئیسلام کردووە و جەختی کردووەتەوە کە جەنگی جیهانی سێهەم بەڕێوەیە.

ناوبراو ئەو قسانەی لە لێدوانێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "دەیلی سكیپ" خستووەتە ڕوو.

ئەو دیپلۆماتکارەی ئامریکا وێڕای هۆشداریی جەنگی جیهانیی سێهەم ئاماژەی بەوە داوە كە ئەو شەڕە بە هێرش بۆ سەر ئێران دەست پێ دەکات.

بەپێی قسەکانی ناوبراو لەو شەڕەدا خەڵکێکی زۆر لە عەرەبەکان و هەروەها موسڵمانان دەکوژرێن.

كێسینجێر باسی لەوەش کردووە کە ئەرتەشی ئامریکا پێشتریش باسی لەوە کردبوو که ناچارن حەوت وڵاتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە لە بواری گرینگی و ستراتیژییەوە، بەتایبەتی كە خاوەنی نەوت و سامان دەوڵەمەندن داگیر بكەن کە ئەویش تەنیا لێدانی ئێرانە".

ناوبراو لە بەشێکی قسەکانیدا دووپاتی کردووەتەوە ئێستا دەنگی كوتانی دەهۆڵی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبیسترێ ، ئەوەی گوێی لێ نەبێ، نابیستەكانن.

ئەو دیپلۆماتە ئامریکایە باسی لەوەش کردووە کە ئامریکا وئیسرائیل تابوتی مەرگیان بۆ ڕووسیه و ئێران ئامادە كردووە، ئێران دەبێتە دوا بزماری ئەم تابوتە.

هەر لەو پێوەندییەدا "جەک سالیوان" ڕاوێژکاری پلەبەرزی هیلاری کلینتۆن باسی لەوە کرد کە ڕێژیمی ئێران یەکەمین بژاردەیە بۆ دەوڵەتی ترامپ کە بە شێوەی نیزامی لەگەڵی بەرەڕوو بێتەوە.

ناوبراو وتوویەتی: هەندێک کەس بەهەڵە باسی شەڕی ئامریکا و کۆریای باکوور دەکەن؛ شەڕی ئەمجارە لەنێوان ئێرانو ئامریکا دەبێت.پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئاڵمان باسی لەوە کردبوو کە ئەگەری ڕوودانی شەڕێکی گەورە لە کەنداو بەهێزە.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون