ڕژێمی ئێران وەكو ڕژێمی سووریا دوژمنی كوردە

Kurdane.com

ساڵح موسلیم سەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە)، كە بە باڵی رۆژئاوای كوردستانی پەكەكە دەناسرێن، ڕەتی كردەوە پارەكەی پشتیوانی لە ڕژێمی سووریا بكات و ئەوەشی ڕاگەیاند كە ڕژێمی ئێران هاوشێوەی ڕژێمی سووریا دژایەتی مافەكانی گەلی كورد دەكات.

ڕۆژی پێنجشەممە ساڵح موسلیم لە دیدارێكی رۆژنامە "ئەلریاز"ی سعودیدا ئاماژەی بەوە دا كەوا كاتی خۆی لەگەڵ عائیشە فەندی هاوسەریدا، بە یەكەوە لەلایەن ڕژێمی سووریاوە زیندانی كراون. گوتیشی "لەوەتەی ڕژێمی بەعس دامەزراوە، كورد لە خەباتێكی دوور و درێژ و تاڵ بەردەوامە".
گوتیشی لەوەتەی هەڵگیرسانی شۆڕشی سووریاوە، ئەوان تێكەڵی شۆڕشەكە بوون، بەڵام بە دروشم و شێوەی تایبەتی خۆیان، بۆ ئەوەی داوای دیموكراتی و ئازادی و مافە سروشتیەكانی مرۆڤ بكەن، كە ئەم داوایانەش نە لەلایەن ڕژێمی سووریا و نە لەلایەن ڕێبەرانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا قبووڵكراو نین.
ساڵح موسلیم لە وەڵامی ئەو پرسیارەی داخۆ سرووشتی پەیوەندییان لەگەڵ ڕژێمی ئێراندا چۆنە؟ گوتی "پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران نیە، سیاسەتی ئێران جیاوازی لەگەڵ سیاسەتی ڕژێمی سووریا نیە لە دژایەتیكردنی مافەكانی كورد".

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون