هێرشه‌کانى سه‌ر عه‌فرین تێکشکێنران

Kurdane.com

شه‌ڕڤانانى کورد وه‌ڵامى هێرشه‌کانى چه‌کدارانى سه‌ربه‌ تورکیایان بۆ سه‌ر کانتۆنى عه‌فرین دایه‌وه‌ و تێکیانشکاند.

چه‌ند ڕۆژێکه‌ چه‌کدارانى جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره‌ و ئه‌حرار ئه‌لشام سه‌ربه‌ تورکیا هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر گونده‌کانى کانتۆنى عه‌فرین زیاتر کردوه‌، ئه‌مڕۆش شه‌ڕڤانان وه‌ڵامى هێرشه‌کانى ئه‌وانیان دایه‌وه‌ و تێکیان شکاند.
هێرشه‌کانى ئه‌و چه‌کردارانه‌ بۆ سه‌ر گونده‌کانى باسوفان و باشه‌رما و بیرج سلێمان له‌ ناوچه‌ى شێراوا له‌ کانتۆنى عه‌فرین بوون، به‌ڵام به‌ توندى شه‌ڕڤانان وه‌ڵامیاندانه‌وه‌ و تێکیانشکاندن، له‌ ئێستاشدا ئارامى له‌ ناوچه‌که‌ به‌رقه‌راره‌.
له‌لایه‌کى تره‌وه‌ هه‌ر له‌ هه‌رێمى شه‌هبا شه‌ڕڤانان وه‌ڵامى چه‌ند هێرشێکى دیکه‌ى سوپاى تورکیایان دایه‌وه‌.
سوپاى تورکیا ده‌یه‌وێت باکورى سوریا داگیر بکات، بۆ ئه‌وه‌ش جگه‌ له‌ ده‌ستێوه‌ردانى ڕاسته‌وخۆ، چه‌ندین گروپى چه‌کدارى دروستکردوه‌ و به‌ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى و پاره‌ پشتگیریان ده‌کات بۆ داگیرکردنى ناوچه‌ کوردیه‌کان، به‌ڵام شه‌ڕڤانان هه‌موو جارێک به‌ توندى وه‌ڵامى ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون