هێزەکانی رژیم هێرشیان کردە سەر دانیشتووانی گوندیکی تیکاب

Kurdane.com

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، ٢٥ جۆزەردان، کاتێک خەڵکی گوندی ئاق دەڕەی سەر بە شاری تیکاب لە ناڕەزایەتی بە بێکاری لاوانی گوندەکەیان بە هۆی هەوڵە نابەرپرسانەکانی کانگای زێڕی گوندەکە کۆببوونەوە لە لایەن هێزەکانی رژیمەوە هێرشیان کرایە سەر و خرانە ژێر ئازار و ئەشکەنجە و ئەزیەتەوە.

لەم هێرشەدا چەندین کەس کە زۆربەیان ژن بوون برینداربوون و ژمارەیەکیش لە لایەن هێزەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کراون.
 
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ: کانگای زێڕی ئاقدەڕەی تیکاب یەکێک لە گەورەترین کانگاکانی زێڕی ئێران دێتە ئەژمار، ئەوە لە حاڵێکدایە کە زۆربەی هەرەزۆری کرێکارەکانی ئەم کانگایە لە شوێنی دیکەوە دەهێندرێن و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە لاوانی گوندەکە لە گەڵ بێکاری رووبەڕوو ببنەوە و بە ناچار روو لە شارەکانی تری ئێران بکەن.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون