ئەمەریکا و یەپەگە پەیوەندییەکانی نێوانیان پتەوتردەکەن

Kurdane.com

بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان ئەمریکا و شەڕڤانان رێککەوتنێکی سەربازی ھاوبەش ئیمزا دەکەن.

سەرچاوەیەک لە ئیدارەی ئەمریکاوە رایگەیاندووە، رێککەوتنێکی سەبازی لەنێوان واشنتۆن و ھێزەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" لە خۆرئاوای کوردستان بۆ ماوەی ١٠ ساڵ ئیمزاکراوە، کەخۆی لەبەردەوامی پڕچەککردن و ھەماھەنگی و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی نێوانیان دەبینێتەوە.
لە رێککەوتنەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، شەڕڤانان تاکە ھاوپەیمانی ئەمریکا و ھێزی رووبەڕووبوونەی تیرۆرن لەناوچەکە، واشنتۆنیش پاڵپشتی تەواویان دەکات و رۆڵی کاریگەری دەبێت لە دامەزراندنی سوپایەکی بەھێز لە خۆرئاوای کوردستان و باکوری سوریا.
بەپێی رێککەوتنەکە واشنتۆن بنکە سەربازییەکانی خۆی لە ناوچەکانی ژێر دەستی شەڕڤاناندا دەھێڵێتەوە، رەوشی ناوچەکەش بۆ دامەزاراندنی ھەرێمێکی سەربەخۆ لە خۆرئاوای کوردستان لەبەرچاودەگرێت .
لای خۆشیەوە ئیدارەی ئەمریکا ھەڵدەستێت بەراھێنان و پێگەیاندنی کادیری ئیدرای لە سەرجەم بوارە جیاوازەکاندا. پێشتریش واشنتۆن دەستیکرد بەرەوانەکردنی چەک و پێداویستی سەربازی بۆ شەڕڤانان.
رەوانەکردنی ئەو کەرەستە سەربازییانەی ئەمریکا بۆ شەرڤانان لەکاتێکدایە چەندین جار تورکیا ناڕەزایی خۆی لەسەر ئەو ھاوکارییانەی ئەمریکا بۆ شەڕڤانان دەربڕیوە.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون