پێویسته‌ تورکیا ئه‌و ناوچانه‌ بگێڕێته‌وه‌ بۆ دانیشتوان و خه‌ڵکى ڕه‌سه‌نى ناوچه‌که‌ خۆیان.

Kurdane.com

ماڵپه‌رى ده‌نگى ئه‌مریکا بڵاوى کرده‌وه‌ که‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا چاودێرى ئه‌و میلیشیایانه‌ ده‌کات، که‌ تورکیا له‌ باکورى سوریا ڕاهێنانیان پێده‌کات.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ماڵپه‌رى به‌شى ئینگلیزى ده‌نگى ئه‌مریکا بڵاوى کرده‌وه‌، که‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا چاودێرى ئه‌و میلیشیایانه‌ ده‌کات، که‌ تورکیا ڕاهێنانیان پێده‌کات له‌ باکورى سوریا.
کۆڵۆنێڵ جۆسیف سکرۆکا وته‌بێژى ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌ ماڵپه‌رى ده‌نگى ئه‌مریکاى ڕاگه‌یاندوه‌، که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێرى ئه‌و میلیشیایانه‌ ده‌که‌ن، که‌ تورکیا چه‌کیان ده‌داتێ و ڕاهێنانیان پێده‌کات له‌ باکورى سوریا.
باسى له‌وه‌ش کردوه‌، که‌ تورکیا له‌ جێگه‌ى سوپاى سوریاى ئازاد، سوپایه‌کى دیکه‌ى دروست کردوه‌ به‌ ناوى "سوپاى نیشتمانى" ئه‌وه‌شى له‌ ناوچه‌ى جه‌رابلوس و باب کردوه‌ له‌ باکورى سوریا.
ڕاشیگه‌یاندوه‌: له‌ جیاتى ئه‌وه‌، پێویسته‌ تورکیا ئه‌و ناوچانه‌ بگێڕێته‌وه‌ بۆ دانیشتوان و خه‌ڵکى ڕه‌سه‌نى ناوچه‌که‌ خۆیان.
چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسانى تورکیا ڕایانگه‌یاند، که‌ "سوپاى نیشتمانى" بۆ خه‌ڵکى باب و جه‌رابلوس دروست ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى کۆنترۆڵى باکورى سوریا بکه‌ن.
به‌ وته‌ى به‌رپرسانى تورکیا ژماره‌ى ئه‌و سوپایه‌ 10 بۆ 12 هه‌زار چه‌کداره‌ و له‌لایه‌ن خودى تورکیاوه‌ چه‌کیان پێده‌درێت و ڕاهێنانیان پێده‌کرێت.

بۆچونەکان

ناردنی بۆچون