
بابەت: داواکاری بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ سەبارەت بە گیان لەدەستدانی غەزال مولان و ئەگەری بێبەشکرنی لە چارەسەری پزیشکی
بۆ: دامەزراوە مافەمرۆڤییەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتێکانی پارێزگار لە مافی ژیان و مافی دەستگەیشتن بە چارەسەری پزیشکی، و هەروەها بۆ ڕای گشتیی و ئەوەی بەرپرسیارە
بە ڕێزان
رێخراوی بەرگری لە دیموکراسی لە ئێران (هۆڵەندا) بە نیگەرانییەکی قووڵەوە، داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ، بێلایەن و باوەڕپێکراو دەکات سەبارەت بە چۆنیەتی گیانلەدەستدانی غەزال مولان؛ ژنێکی کورد کە دوای برینداربوون بە هێرشی فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کەمپی سورداش.
بە گوێرەی گێڕانەوەی ئەو شایەتحاڵانەی که لەگەڵ ناوبراو دا بوون، لە پرۆسەی گواستنەوە و پەسەندکردن لە ناوەندەکانی چارەسەریدا ناوبراو تووشی کۆسپ و بەربەستو، دواخستنی وەرگرتن و ڕەتکردنەوەی لە لایان برپرسانی هێندێک لە شوێنە چارەسەرێکان بونەتەوە پرسیار هەڵگر بوو، و لە کۆتاییدا گیانی لەدەستدا.
بەپێی شایەتیی یەکێک لەو کەسانەی لە تەواوی قۆناغەکانی گواستنەوە و بەدواداچوونی چارەسەرکردندا لەگەڵ غەزال مولان بووە، ئەو دوای هێرشەکە لە دۆخێکی زۆر خراپدا بۆ نەخۆشخانەی شورش گوازرایەوە و خزمەتگوزارییە سەرەتایییەکان بۆی ئەنجام دران. بەڵام کاتێک پێویستیی خێرا بە ئامراز و خزمەتگوزاریی پزیشکیی تایبەتی و گرنگ وەک MRI، وێنەگرتن و بەشی چاودێریی تایبەت (ICU) هاتە پێش، ئەم خزمەتگوزارییانە بۆی دابین نەکران. سەرەتا بەڵێنی بەردەوامبوونی چارەسەرکردن درا، بەڵام دواتر بە بیانووی نەبوونی جێگا و کەمیی ئیمکانات، لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان خۆیان دزییەوە.
بەپێی هەمان گێڕانەوە، ئەو گومانە گرینگە بۆ هاودەنگانی نەخۆش دروست بوو کە بابەتەکە تەنیها هۆکاری کەمیی ئیمکانات نەبووە، بەڵکو زۆرەملێیەو بڕیارێکە کە لە ئاستی سەرەوە وەرگیرابوو بۆ ڕێگرتن لە پەسەندکردن و چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشە.
لە درێژەدا، بۆ ڕزگارکردنی گیانی، هەوڵ درا بۆ ناوەندەکانی دیکەی چارەسەری بگوازرێتەوە. پەیوەندی بە نەخۆشخانەی ئاسیا نەگەیشتە ئەنجام و ئەو ناوەندەش لە وەرگرتنی نەخۆشەکە خۆی دزییەوە. پاشان غەزال مولان بۆ نەخۆشخانەی بەخشین گوازرایەوە. ئەم نەخۆشخانەیە سەرەتا ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتن ڕاگەیاند، بەڵام بەپێی گێڕانەوەی شایەتحاڵان، کاتێک ئاشکرا بوو کە بریندارەکە پەیوەندیی بە هێرشی فرۆکەی بێ فڕۆکە و بابەتێکی سیاسی هەیە، لە بەردەوامبوونی وەرگرتن پاشگەز بونەوە. ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە دۆخی نەخۆش بە تەواوی مەترسیدار و نائاسایی ڕاپۆرت کرابوو.
لە هەمان کاتدا، پزیشکێک کە لە نەخۆشخانەی شورش لەگەڵ نەخۆشەکەدا بوو، دۆخی دووبارە هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند کە لێدانی دڵی نەخۆش بە شێوەیەکی مەترسیدار دابەزیوە. لەگەڵ بوونی ئەم دۆخە ، نەخۆش زیاتر لە نیو کاتژمێر لە هەمان دۆخدا مەعەتەڵ مایەوە و ڕێ نەدرا بۆ وەرگرتنی.
لە قۆناغی دواتردا، ئەمبولانس بۆ دۆزینەوەی ناوەندێکی دیکەی چارەسەری چەند خولەکێک سەرگەردان بوو. هەوڵی پەیوەندیکردن بە نەخۆشخانەی مەرسی بێ وەڵام مایەوە و لە کۆتاییدا پەیوەندی بە نەخۆشخانەی فاروق کرا. ئەم نەخۆشخانەیە دوای کەمێک دواخستن بۆ هاوئاهەنگیی ناوخۆیی، وەرگرتنی نەخۆشەکەی قبووڵ کرد. بەڵام کاتێک گەیشتنە ئەو ناوەندە، دۆخی غەزال مولان گەیشتبووە ئاستێکی زۆر مەترسیدار. کەمێک دواتر پزیشک ڕایگەیاند کە دڵی لە لێدان وەستاوە. ئەو لەو کاتەدا تەنها بە ئامێری هەناسەدان بە ژیان مابووەوە. سەرەڕای هەوڵی درێژخایەنی ڕزگارکردن، گیانی لەدەستدا.
ئەگەر ئەم گێڕانەوانە لە ڕێگای پرۆسەیەکی پیشەیی و سەربەخۆوە پشتڕاست بکرێنەوە، ئەوا بەرامبەر پەڕگەیەکی زۆر نیگەرانووکەر دەوەستین کە دەتوانێت ئاماژە بێت بە پێشێلکردنی مافی ژیان، پێشێلکردنی مافی دەستگەیشتنی خێرا و یەکسان بە چارەسەری، و ئەگەری دەستێوەردانی مەسڵەحەی سیاسییەکان لە بڕیاردانی پزیشکی و نەخۆشخانەیی. لەو دۆخەدا، بابەتەکە چیتر تەنها هەڵەیەکی کارگێڕی یان پزیشکی نییە، بەڵکو دەتوانێت وەک بێبەشکرنی نەخۆش لە چارەسەری، بە ئەنجامی کوشندەوە لێک بدرێتەوە.
لەسەر ئەم بنەمایە، رێخراوەی بەرگری لە دیموکراسی لە ئێران (هۆڵەندا) داوا دەکات کە:
١. لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ، بێلایەن و دەرەوەی نفووزی هێزە سیاسییەکان لە باشوری کوردستان پێکبهێنرێت.
٢. هەموو وردەکارییە پەیوەندیدارەکان بە پرۆسەی گواستنەوە، وەرگرتن یان ڕەتکردنەوەی وەرگرتنی نەخۆش، کاتە لەدەستچووەکان، بڕیارە کارگێڕی و پزیشکییەکان، و هەر دەستێوەردانێکی سیاسیی ئەگەردار بە وردی لێکۆڵرێتەوە.
٣. بەرپرسیاریی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی هەموو ئەو کەسانە، دامەزراوەو ناوەندانەی ڕۆڵیان هەبووە لە ڕێگرتن لە دەستگەیشتنی خێرای غەزال مولان بە خزمەتگوزارییە پێویستە چارەسەرییەکان، ئاشکرا بکرێت و ڕابگەیەنرێت.
٤. هەموو بەڵگەنامەکان، ڕاپۆرتە پزیشکییەکان، تۆمارەکانی پەیوەندییەکان، کاتبەندیی گواستنەوەکان و شایەتیی شایەتحاڵان، بێ دەستکاری و گۆڕان، بپارێزرێن و بۆ لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەبەردەست بن.
٥. دڵنیایی بدرێت کە هیچ فشارێکی سیاسی، حیزبی یان ئەمنی ڕێگا لە ڕوونبوونەوەی ڕاستی نەگرێت.
پێویستە بە ڕاشکاوی بگوترێت کە بە فشار، نفووز یان زۆری سەرکردەی حیزبەکان و خاوەن دەسەڵاتان لە باشوری کوردستان، ناتوانرێت ڕاستی بگۆڕدرێت و بابەتەکە بسڕدرێتەوە. گیانلەدەستدانی مرۆڤێک ناتوانرێت بە مەسڵەحەتبینیی سیاسی، دەستێوەردان یان بێدەنگکردنی شایەتحاڵان بخاتە لاوە. تەنها ڕێگای بەرگریکردن لە دادپەروەری، کرامەتی مرۆڤ و متمانەی گشتی، ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ، ڕوون و بەرپرسیارە.
غەزال مولان نابێت ببێتە ناوێکی دیکە لە ناو قوربانییانییەک کە ڕاستیی مردنیان لە نێوان مەسڵەحەتە سیاسییەکاندا دەشاردرێتەوە. ئەگەر سەلمێندرێت کە ئەو نەک تەنها لە ئەنجامی هێرشی فرۆکەی بێ فڕۆکە، بەڵکو لەبەر بێبەشمانەوە لە چارەسەری خێرا و پێویستیش گیانی لەدەستداوە، ئەوا کۆمەڵگا بەرامبەر پەڕگەیەکی قورس و هەژێنەری مافمرۆڤی دەوەستێت.
ریخراوی بەرگری لە دیموکراسی لە ئێران (هۆڵەندا) داوای ڕاستی، وەڵامدانی بەرپرسان و دادپەروەری دەکات لەم پەڕگەیەدا.
بە ڕێز،
کانونی بەرگری لە دیموکراسی لە ئێران (هۆڵەندا)
بەروار:16/04/2026
