محەممەدڕەزا ئیسکەندەری
من کاک مەریوان وریا قانع دەناسم و چەندین جار لە نزیکەوە دیدارمان هەبووە. بۆیە لە کەسێک بەو ئاستەی خوێندن، ئەزموون و پاشخانەی فکرییەوە چاوەڕوان دەکەم کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە دیدێکی گشتگیر، واقیعبینانە و دوور لە لایەنگرییەکی تاکلایەنەوە تاوتوێ بکات.
وتارە دواییەکەی بە ناونیشانی «کێ بە بیانووی پاراستنی هەرێمی کوردستان، ئەو بەرەو دابەشبوون دەبات؟» خاڵی جێی سەرنجی تێدایە دەربارەی مۆنۆپۆڵکردنی دەسەڵات، خێزانیکردنی پێکهاتەی حکومەت و لاوازکردنی دامەزراوە دیموکراتییەکان لە هەرێم. بەڵام، بەداخەوە ئەم شیکردنەوەیە لە کەموکوڕییەکی بنەڕەتی دەناڵێنێت؛ وەک ئەوەی هەموو کێشەکانی هەرێمی کوردستان تەنها بەرهەمی سیاسەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و خێزانی بارزانی بن!
پرسیارم لە کاک مەریوان ئەوەیە: ئایا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خێزانی تاڵەبانی و پێکهاتەی دەسەڵاتیان کە لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا لە ناوچەی سەوز دامەزراندوویانە، هیچ ڕۆڵێکیان لە بارودۆخی ئێستای هەرێمدا نییە؟
ئایا دەکرێت لە مۆنۆپۆڵکردنی دەسەڵات، حکومەتی خێزانی و لاوازکردنی دامەزراوە سیاسییەکان بدوێین، بەڵام لەبارەی ئەدای یەکێتیی نیشتمانی و زاڵبوونی خێزانی تاڵەبانی بەسەر ناوەندە سەرەکییەکانی دەسەڵات لە ناوچەی سەوز بێدەنگ بین؟
منداڵانی جەلال تاڵەبانی لە ساڵانی ڕابردوودا چ مامەڵەیەکیان لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکانی تری یەکێتی کردووە؟ ئایا لادان و دوورخستنەوەی کەسایەتییەکانی وەک مەلا بەختیار و زیاتر چڕکردنەوەی دەسەڵات لە دەستی خێزانی تاڵەبانی، نموونەی هەمان سیاسەتی خێزانی و انحصارخواز نییە کە نووسەر بە دروستی لە خێزانی بارزانی ڕەخنەی لێ دەگرێت؟
ئەگەر مۆنۆپۆڵکردنی دەسەڵات لە ناوچەی زەرد مەحکوم دەکرێت، بۆچی هەمان پێوەر لە ناوچەی سەوزدا بەکارناهێنرێت؟
خاڵی دووەم، نەبوونی ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێزە ناوچەییەکانی تر لەم شیکردنەوەیەدایە.
چۆن دەکرێت لە دابەشبوونی سیاسیی هەرێمی کوردستان بنووسرێت، بەڵام هیچ باسێک لە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیوەندییە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی هەرێمدا نەکرێت؟
نفووز و دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچەکە، لەوانە ئێران و تورکیا، لە ملمڵانێی نێوان حیزبەکانی کوردستاندا، یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکانی بەردەوامبوونی قەیرانی سیاسیی هەرێم.
هەروەها ڕۆڵی حیزبی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی ئەم حیزبە و باسەکانی ئینتێگراسیۆن و کاریگەرییەکانی لەسەر داهاتووی سیاسی و ئەمنیی کوردستان، بابەتگەلێکن کە لە هیچ شیکردنەوەیەکی گشتگیر دەربارەی داهاتووی هەرێمدا نابێت پشتگوێ بخرێن.
خاڵی سێیەم، گەندەڵیی پێکهاتەیی و وابەستەیی ئابووری و سیاسیی حیزبەکان بە هێزە دەرەکییەکانە.
گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان تەنها تایبەت بە حیزبێک یان ناوچەیەک نییە. پێکهاتە ئابوورییەکان، کۆمپانیاکان، گرێبەستەکان، سەرچاوە داراییەکان و پەیوەندییە دەرەکییەکانی حیزبەکان، هەموویان پێویستیان بە لێکۆڵینەوە و ڕەخنەی جدی هەیە.
ناتوانین تەنها لە گەندەڵیی ناوچەی زەرد بدوێین و تۆڕە ئابووری، سیاسی و خێزانییەکانی ناوچەی سەوز پشتگوێ بخەین.
ئەگەر بمانەوێت لە داهاتووی هەرێم بدوێین، دەبێت ئەم پرسیارەش بکەین: بۆچی حیزبەکانی کوردستان لەبری دروستکردنی ئابوورییەکی نیشتمانی و سەربەخۆ، بەشێکی گرنگی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانیان بە وڵاتانی ناوچەکە و هێزە دەرەکییەکانەوە گرێ داوە؟
خاڵی چوارەم، بەراوردکردنی واقیعی بارودۆخی ناوچەی زەرد و سەوزە.
من بە تایبەتی لە گەشتەکانم بۆ کوردستانی عێراق و بە چاوساغیی بارودۆخی ژیانی خەڵک لە هەردوو ناوچەی زەرد و سەوز، گەیشتوومەتە ئەو ئەنجامەی کە لەگەڵ هەموو ئەو ڕەخنانەی کە ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێن، بەڵام لە هەندێک بواردا بارودۆخی ناوچەی زەرد لە ڕووی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، ئاوهدانکاری و دابینکردنی کەمترین ئیمکاناتی ژیان بۆ خەڵک، لە ناوچەی سەوز باشتر بووە.
ئەمە بە مانای پشتگیری لە گەندەڵی، مۆنۆپۆڵکردنی دەسەڵات یان سیاسەتەکانی خێزانی بارزانی نییە؛ بەڵکوو بەو مانایەیە کە شیکردنەوەی سیاسی دەبێت جگە لە پێکهاتەی دەسەڵات، ئەدای ڕاستەقینەی حکومەتەکان و کاریگەرییان لەسەر ژیانی خەڵکیش بخاتە بەر لێکۆڵینەوە.
ئەگەر بمانەوێت لە کارنامەی هەردوو حیزب حوکم بدەین، دەبێت پێوەرگەلێکی وەک ئەمانە بەراورد بکەین:
- ئاسایش؛
- خزمەتگوزارییە گشتییەکان؛
- بارودۆخی ئابووری؛
- دەرفەتی کار؛
- ژێرخانەکان؛
- ئازادییە سیاسییەکان؛
- مافەکانی هاووڵاتیان.
ناتوانین تەنها بە جەختکردنەوە لەسەر مۆنۆپۆڵکردنی دەسەڵات لە ناوچەی زەرد، هەموو ڕاستییەکانی ناوچەی سەوز پشتگوێ بخەین.
لە کۆتاییدا، پرسیاری سەرەکیی من لە کاک مەریوان وریا قانع ئەوەیە:
ئایا کێشەی هەرێمی کوردستان تەنها بارزانیکردنی دەسەڵاتە، یان بنەڕەتی کێشەکە لە پێکهاتەیەکی سیاسیدایە کە تێیدا دوو خێزان و دوو حیزب چارەنووسی ملیۆنان مرۆڤیان بە ملمڵانێ و بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوە بەستووەتەوە؟
ئەگەر بڕیارە بەرگری لە دیموکراسی، یەکێتیی سیاسی و داهاتووی هەرێم بکەین، دەبێت بە یەک پێوەر لەبارەی هەموو حیزب و خێزانە دەسەڵاتدارەکانەوە حوکم بدەین.
ناتوانین مۆنۆپۆڵخوازى بارزانییەکان مەحکوم بکەین، بەڵام لە بەرامبەر مۆنۆپۆڵخوازیی تاڵەبانییەکاندا بێدەنگ بین. ناتوانین لە دەستێوەردانی دەرەکی لە ناوچەیەک بدوێین، بەڵام دەستێوەردانی هێزە ناوچەییەکان لە ناوچەیەکی تردا پشتگوێ بخەین.
ڕەخنەی سیاسی ئەو کاتە باوەڕپێکراو دەبێت کە هەموو ڕاستییەکە ببینێت، نەک ئەوەی بەشێک لە ڕاستی بەرچاو بخات و بەشێکی تری بخاتە ژێر بێدەنگییەوە.
هەرێمی کوردستان نە موڵکی خێزانی بارزانییە و نە موڵکی خێزانی تاڵەبانی. ئەم ناوچەیە موڵکی ئەو خەڵکەیە کە ساڵانێکی زۆریان بۆ ئازادی و خۆبەڕێوەبردنی خەرج کردووە. داهاتووی ئەویش دەبێت لەسەر بنەمای ویستی خەڵک، دامەزراوە دیموکراتییەکان، بەرپرسیارێتیی سیاسی و حاکمییەتی یاسا دیاری بکرێت، نەک بەرژەوەندیی خێزانی و حیزبی.
محمدرضا اسکندری
من کاک مریوان وریا قانع را میشناسم و چندین بار نیز از نزدیک با ایشان دیدار داشتهام. به همین دلیل، از کسی با تحصیلات، تجربه و پیشینه فکری ایشان انتظار دارم مسائل سیاسی اقلیم کردستان را با نگاهی جامع، واقعبینانه و به دور از یکجانبهنگری بررسی کند.
مقاله اخیر ایشان با عنوان «چه کسانی با شعار حفظ اقلیم کردستان، آن را به سوی چندپارگی میبرند؟» نکات قابل تأملی درباره انحصار قدرت، خانوادگی شدن ساختار حکومت و تضعیف نهادهای دموکراتیک در اقلیم دارد؛ اما متأسفانه این تحلیل از یک نقص اساسی رنج میبرد: گویی تمام مشکلات اقلیم کردستان فقط محصول سیاستهای حزب دموکرات کردستان و خانواده بارزانی است!
سؤال من از کاک مریوان این است: آیا اتحادیه میهنی کردستان، خانواده طالبانی و ساختار قدرتی که طی دهههای گذشته در منطقه سبز ایجاد کردهاند، هیچ نقشی در وضعیت کنونی اقلیم ندارند؟
آیا میتوان از انحصار قدرت، حکومت خانوادگی و تضعیف نهادهای سیاسی سخن گفت، اما درباره عملکرد اتحادیه میهنی و تسلط خانواده طالبانی بر مراکز اصلی قدرت در منطقه سبز سکوت کرد؟
مگر فرزندان جلال طالبانی در سالهای گذشته چه رفتاری با دیگر چهرههای سیاسی اتحادیه میهنی داشتهاند؟ آیا کنار زدن و حذف شخصیتهایی مانند ملا بختیار و تمرکز هرچه بیشتر قدرت در دست خانواده طالبانی، نمونهای از همان سیاست خانوادگی و انحصارطلبانه نیست که نویسنده در مورد خانواده بارزانی بهدرستی از آن انتقاد میکند؟
اگر انحصار قدرت در منطقه زرد محکوم است، چرا همان معیار در منطقه سبز به کار گرفته نمیشود؟
نکته دوم، غیبت نقش جمهوری اسلامی ایران و دیگر قدرتهای منطقهای در این تحلیل است.
چگونه میتوان درباره چندپارگی سیاسی اقلیم کردستان نوشت، اما از نقش جمهوری اسلامی ایران در مناسبات سیاسی، امنیتی و اقتصادی اقلیم سخنی نگفت؟ نفوذ و مداخله کشورهای منطقه، از جمله ایران و ترکیه، در رقابتهای احزاب کردستانی، یکی از عوامل مهم استمرار بحران سیاسی اقلیم است.
همچنین نقش حزب کارگران کردستان (پکک)، تحولات مربوط به روند انحلال این حزب و بحث انتگراسیون و پیامدهای آن برای آینده سیاسی و امنیتی کردستان، موضوعاتی هستند که نمیتوان در یک تحلیل جامع از آینده اقلیم نادیده گرفت.
نکته سوم، فساد ساختاری و وابستگی اقتصادی و سیاسی احزاب به قدرتهای خارجی است.
فساد در اقلیم کردستان محدود به یک حزب یا یک منطقه نیست. ساختارهای اقتصادی، شرکتها، قراردادها، منابع مالی و روابط خارجی احزاب، همگی نیازمند بررسی و نقد هستند. نمیتوان فقط از فساد در منطقه زرد سخن گفت و از شبکههای اقتصادی، سیاسی و خانوادگی در منطقه سبز چشمپوشی کرد.
اگر قرار است از آینده اقلیم سخن بگوییم، باید بپرسیم چرا احزاب کردستانی بهجای ایجاد یک اقتصاد ملی و مستقل، بخش مهمی از مناسبات اقتصادی و سیاسی خود را به کشورهای منطقه و قدرتهای خارجی گره زدهاند؟
نکته چهارم، مقایسه واقعی وضعیت منطقه زرد و سبز است.
من شخصاً در سفرهایم به کردستان عراق و با مشاهده شرایط زندگی مردم در دو منطقه زرد و سبز، به این نتیجه رسیدهام که با وجود تمام انتقادهایی که به حزب دموکرات کردستان وارد است، وضعیت منطقه زرد در برخی زمینههای خدمات عمومی، عمران و فراهم کردن حداقل امکانات زندگی برای مردم، بهتر از منطقه سبز بوده است.
این موضوع به معنای تأیید فساد، انحصار قدرت یا سیاستهای خانواده بارزانی نیست؛ بلکه به این معناست که تحلیل سیاسی باید علاوه بر ساختار قدرت، عملکرد واقعی حکومتها و تأثیر آن بر زندگی مردم را نیز بررسی کند.
اگر قرار است درباره کارنامه دو حزب قضاوت کنیم، باید شاخصهایی مانند امنیت، خدمات عمومی، وضعیت اقتصادی، فرصتهای شغلی، زیرساختها، آزادیهای سیاسی و حقوق شهروندان را در هر دو منطقه مقایسه کنیم.
نمیتوان صرفاً با تأکید بر انحصار قدرت در منطقه زرد، تمام واقعیتهای منطقه سبز را نادیده گرفت.
در نهایت، پرسش اساسی من از کاک مریوان وریا قانع این است:
آیا مشکل اقلیم کردستان فقط بارزانیسازی قدرت است یا اساساً ساختار سیاسیای که در آن دو خانواده و دو حزب، سرنوشت میلیونها انسان را به رقابتها و منافع خود گره زدهاند؟
اگر قرار است از دموکراسی، وحدت سیاسی و آینده اقلیم دفاع کنیم، باید با یک معیار درباره همه احزاب و خانوادههای حاکم قضاوت کنیم.
نمیتوان انحصارطلبی بارزانیها را محکوم کرد، اما در برابر انحصارطلبی طالبانیها سکوت کرد. نمیتوان از دخالت خارجی در یک منطقه سخن گفت و دخالت قدرتهای منطقهای در منطقه دیگر را نادیده گرفت.
نقد سیاسی زمانی اعتبار دارد که تمام واقعیت را ببیند، نه اینکه بخشی از واقعیت را برجسته کند و بخش دیگر را به سکوت بسپارد.
اقلیم کردستان نه ملک خانواده بارزانی است و نه ملک خانواده طالبانی. این منطقه متعلق به مردمی است که سالها برای آزادی و خودمختاری آن هزینه دادهاند. آینده آن نیز باید بر اساس اراده مردم، نهادهای دموکراتیک، پاسخگویی سیاسی و حاکمیت قانون تعیین شود، نه منافع خانوادگی و حزبی.

