عەتا نەسیری: شانازی بە خۆم و بنە ماڵەم دەکەم وەک پیشمەرگەی دیرینەی دیموکرات کە چەندین ساڵە هاۆکات لە گەڵ خەبات و تێکۆشانم دژ بە رژیمی تیروریستپەروەری ئیران لە پیناۆ ئازادی بۆ کورد و کوردستان و مافەرەواکانی میللەتی کورد چەندین جار وتۆویژم سەبارەت بە جولانەوەی میللەتی کورد و هەروەها دژ بە رژیمی تیرۆریستپەروەری ئیران لە گەڵ رۆژنامە بە ناۆبانگەکانی ئوتریش کردووە .

وتۆویژیکەم لە گەڵ رۆژنامەی ئوتریشی Die Presse لە رێکەوتی 8.11.2022 سەبارەت بەم خاڵانەی خۆارەوە :

. خۆپیشاندانەکان وجوڵانەوەی ئازادی خوازی ژنانی ئیران بەتایبەتی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان ،دژ بە رژیمی تیروریستپەروەری ئیران
. تۆندوتیژیەکانی رژیمی ئیران دژ بە خۆپیشاندەران و بریندارکردنیان و دەسبەسەرکردنیان
. رفاندنی بریندارەکان لە خستەخانە و ماڵەکان بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان
. بمبارانی مەقەرەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران و هەروەها حیزبەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان
. تیرۆری شەهید د.قاسملوو و هاۆریانی بە دەستی تیرۆریستەکانی رژیمی ئیران
. چۆنیەتی دانانی مۆنۆمینتی شەهید د.قاسملوو
. تلفون و تەهدید کردنم لە ڵایەن رژیمی تیروریسپەروەری ئیران و نفوزیەکانی رژیمی ئیران لە وڵاتی ئوتریش
. ئیعدام کردنی برام شەهید ئەمین نەسیری بە دەستی رژیمی تیرۆریستپەروەری ئیران و بی سەروشۆنی تەرمەکەی
. داوام لە ئوروپا کردووە کە ئیستا یاریدەری جوڵانەوەی رزگاریخوازی گەلانی ئیران بە تایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان بن

بژی کورد و کوردستان