ئەم جلوبەرگە تایبەتە بە شۆڕشگێرانی وڵاتەکەم!

سیاوەش ئەسکەندەری لە دایک بوی ٢٨گەلاوێژی ٢٦٩٥کوردی (١٩/٨/١٩٩٥) لە هەمان نەخۆشخانەی نەخۆشخانەی ئەکادیمیای خرۆنگین کە لە دایک بووە خویندی پزشکیەکەشی لە ئەکادیمیای پزیشکی خرۆنگین کە بەشیکە لە هەمان نەخۆشخانە تەواو کردوە کە لەکاتی سوێندخواردنی وەک پزیشکێک بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشداری مەراسمەکە بوو.
ئەو پزیشکە کوردە پیش لە سویندخوادنەکەی بم شێوە دەستی بە قسەکانی کرد:ئەم جلوبەرگەکانم جلوبەرگی نەتەویەمە کە دایک و باوکم و ئەو گەلە رەنجێکی زۆری لە پێناوی سەروەری و مانەوەی کلتورەکەی خەباتیان کردوە و جلوبەرگی شۆڕشگێرانی ئەم نەتەوەمە کە باوک و دایکیشم چەندین ساڵ لە پێناو ئازادی ئەو نەتەوەیەدا خەباتیان کردوە، منیش وەک ئەوان کوری ئەو ئاوخاکەم هەرگز کۆڵ نادەم وەک هاونیشتمانیانم و لێرەوە بۆ سەرکەوتن بەردەوام دەبم لە تێکۆشان
سیاوەش ئەسکەندەری پزشکی چاندنی ئەندامەکانی جەستە کە دەیان بابەتی ئەکادیمی وەک باشترین تێز لە گۆڤارەکانی پزشکی لە وڵاتی ئەمریکا چاپ کراون.
ماوەی چوار ساڵە خوێندکاری زانکۆی هاروارد لە ئەمریکایە بوە.
خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە کە تایبەتە بە چاندنی ئەندامەکانی جەستەیە
نووسەری دوو پەرتووکە ئامادەیە بۆ چاپکردن

سیاوەش کوڕی خاتوو تاهیرە خورەمی خەڵکی مەهران و باوکی دموحەممەد رەزا ئەسکەندەریی کە پسپۆر نەخۆشی دەرونین خاوەنی ئوفیسێکی چارەسەری نەخۆشی دەروونی لە هولەندن رۆژنامەنووس و چالاکوانی سیاسی خەڵکی پارێزگای ئیلامی کە پەنابەرن لە وڵاتی هولندا دەژین.

منبع: یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان