بانگەوازی ناوەندی بەرگری لە دیموکراسی لە ئێران (هۆڵەندا) بۆ هاودەنگی و پشتیوانی لە مانگرتنە گشتییەکانی 3 ڕێبەندانی ١۴٠٣ لە کوردستان
خەڵکی ئازیز و بەڕێزی ئێران و بەتایبەتی خەڵکی خۆڕاگر و ئازادیخوازی کوردستان،
ناوەندی بەرگری لە دێموکراسی وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ مانگرتنە سەرتاسەرییەکان کە لە لایەن حیزب و ئۆپۆزیسیۆنی کورد لە ئێران ڕاگەیەندراوە، داوا لە هەموو هاووڵاتیانی ئازیز لە ناوخۆی وڵات دەکات کە بە هاوپشتی و هێزێکی زیاترەوە دەنگی ناڕەزایەتی و داوای ئازادی بۆ بە ندکراوه کانی ژێر مەترسی لە سێدارە دان له ٣ی ڕێبەندانی ١۴٠٣بکەنەوە.
ئەم مانگرتنانە کە وەک بزووتنەوەیەکی خەبات دژ بە ستەم و سەرکوتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەستی پێکرد، نەک هەر ئیرادەی پۆڵایینی خەڵکی کوردستان بۆ ئازادی و مافی مرۆڤی خۆیان نیشان دەدەن، بەڵکو پەیامێکی ڕوونیش بۆ هەموو ئێران دەنێرن کە پێویستە هەموومان لە دژی ستەم و جیاکاری بوەستین با یەکگرتوو بین و بە یەک دەنگ بین.
ناوەندی بەرگری لە دێموکراسی وەک ڕێکخراوێکی سەربەخۆ و ناوبانگ لە ناوچەکەدا، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پشتیوانی لەم مانگرتنانە و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی دەنگی خەڵکی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بگاتە جیهان.
بانگهێشتی هەموو تێکۆشەرانی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، میدیایی، و گشتی دەکەین بۆ بەشداریکردن لەم بزووتنەوە گەورەیە و پێکەوە بەشداری ئەم مانگرتنە سەرتاسەرییانە بکەن لە ٣ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی و بەرگری لە ماف و ئازادییەکانی خۆمان و هاونیشتمانمان بکەن.
هاوپشتیمان هێزی ئێمەیە.
نەخێر بۆ ستەم، بەڵێ بۆ ئازادی و مافی مرۆڤ
ناوەندی بەرگری لە دیموکراسی لە ئێران (هۆڵەندا)
کوردانه
٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی