
ڕاگەیاندنی ژمارەیەک لە کوردانی ڕۆژهەڵات بۆ خەڵکی باشور و ویژدانە زیندووەکان لە ناو حیزبەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئێمە، ژمارەیەک لە کوردانی ڕۆژهەڵات، لە بەرامبەر ئەو دۆخە ناڕوونە و هەروەها پرسیار لە پەیوەندی بە پرۆسەی چارەسەرکردنی پێشمەرگەیکی کوردوستان«غەزال» لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی داوای ڕونکردنەوەمان هەیە.
باوەڕمان وایە بۆ ڕوونبوونەوەی ڕاستی و ڕێگرتن لە هەر جۆرە ناڕوونی، لاوازی و خراپ بەکارهێنان، پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ، بێلایەن و جێی متمانە، پێویستییەکی هەڵناگرە.
پێشنیار دەکەین ئەم لیژنەیە بە بەشداربوونی کەسایەتییە ناسراوکان، سەربەخۆ و متمانەپێکراوەکان پێکبهێنرێت؛ لەوانە مەلا بەختیار و ئازاد جەنگیانی، کە لە ساڵانی سەختی خەباتدا ڕۆڵ و جێگایەکی دیار و ناسراویان هەبووە.
تەنیا لەم بارودۆخەدایە کە ئێمە، وەک خەڵکی ڕۆژهەڵات، دەتوانین هەر ئەنجامێک—هەرچییەک بێت—پەزێردەی کەین. بەڵام ئەگەر ئەمە نەبێت، پەیامەکانی هاوسۆزی،لە ڕاگەیەنراوە فەرمییەکان، یان قسە و هەڵوێستەکانی سەرکردایەتی ئێستای یەکێتی و هەموو ئەو لایەن و دامەزراوانەی لە ناوچەی سەوزدا جێگیرن، نەک تەنیا هیچ یارمەتیدانێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە ناکەن، بەڵکو تەنیا بەرەو قووڵبوونەوەی بێمتمانەیی دەچن.
هەروەها بەڕوونی جەخت دەکەینەوە کە تەنانەت ئەگەر هەێندێک لە کەسایەتی و سەرکردەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، لە ژێر زەخت ناچار بکرێن پەیام یان ڤیدیۆ بڵاوبکەنەوە، ئەوا ئەم جۆرە هەنگاوانە بۆ ئێمە قایلکەر نین. ئەوەی ئێمە دەمانەوێت، ڕوونکردنەویکی ڕاستەقینەیە، نە سینارییوی سیاسی و نە شانۆگەرییەکی لە پێشەوە داڕێژراو.
حیزب و سەرکردەکانی باشور باشتر لە هەرکەسێک لەبیر دەهێنینەوە کە لە ساڵانی ڕابردوودا، سەدان کەس لە کادیر، ئەندام و سەرکردەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، لە باشوری کوردستان و لە ناو شەقام و کۆڵانەکاندا، بە دەستی توخمە پەیوەندیدارەکان بە ڕژیم و هێزە هاوئاڕاستەکان، بە شێوەیەکی دڕندانە تیرۆر و کوژران؛ بەڵام تا ئێستا هیچ یەکێک لە ئامیران و بەڕێوەبەرانی ئەو تاوانانە بە شێوەیەکی جدی و ڕوون لێیان نەپرسراوەتەوە.
باشور و هەرێمی کوردستان تەنها ئەو کاتە دەتوانن شوێن و پێگەی ڕاستەقینەی خۆیان وەک پەناگە، پشت و پەنا و هاوپشتی نەتەوەی کورد بپارێزن، کە ببنە زەوییەکی ئارام و پارێزراو بۆ هەموو کوردەکان، نەک گۆڕەپانێک بۆ زەختو، هاوسەنگی سیاسی و زوڵم.
ئێمە باوەڕمان بەوەیە کە کۆماری پەت و سێدارە بەرەو ڕوخانەو؛ ڕووڕەشی و شەرمەزاریی مێژوویی بۆ ئەو کەسانە دەمێنێتەوە کە لە وەها ساتانێکی هەستیاردا، لەجیاتی ئەوەی لە تەنیشت پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات بوەستن، لە ڕێی داخوازی و فەرمانی هێزە پەیوەندیدارەکان بە سپا هەنگاو دەنێن.
لە کۆتاییدا، ئێمە داوا لە خەڵکی باشور، حیزبە سیاسییەکان، کەسایەتییە سەربەخۆکان و هەموو ویژدانە زیندووەکان دەکەین کە لەم ڕێگایەدا، لە تەنیشت ڕاستی، دادپەروەری و کرامەتی مرۆڤ بوەستن.
بە ڕێز
ژمارەیەک لە کوردانی ڕۆژهەڵات
